ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەر پرسێک کۆدەبێتەوە

لڤین:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دەنگ دەدات لەسەر پشتگیریکردنی تەواوکرنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سکرتێری ئەنجومەنی کردوە داوای کردووە ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بکات بۆ ئامادەبوون لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ بۆ کۆبوونەوەی ژمارە 64ی نائاسایی ئەنجومەن.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە کارنامەی کۆبوونەوەکە کراوە و تیایدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەنگ لەسەر پشتگیری کردنی تەواوکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی (هەڵەبجە) دەکرێت لە حکومەتی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button