نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

لڤین:
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک بوەتەوە لە 73 دۆلار.
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و سهرلهبهیانی ئهمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیی بۆ 73 دۆلارو 20 سهنت و نهوتی خاوی ئەمریکیش به 71 دۆلارو 94 سهنت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە 6ی ئەم مانگە نرخی نەوت ئاستێكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد، کە لەسێ ساڵی ڕابردوودا ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیبوو بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ سەروو 77 دۆلارو نهوتی خاوی ئەمریکیش بۆ سەروو 76 دۆلار بەرزبوەوە.
شارەزایانی ئابووری هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، بۆ نادڵنیایی بڕیارەکانی ئۆپێک دەگەڕێننەوە کە ئایا بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی دەکەن بۆ مانگی ئابی داهاتوو یان نا، کە ڕێکخراوەکە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، هەوڵیدا بڕیارێک لەبارەی زیادکردنی بڕی بەرهەم بۆ قەرەبوکردنەوەی داخوازی زۆری جیهانی دوای ئاسایبونەوەی بەشێکی کەرتی ئابووری بدات.