لە یاداشتێکدا داوادەکرێت بڕگەیەک بۆ دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان زیاد بکرێت

لڤین:
15 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە یاداشتێکدا داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەکەن بڕگەیەکی تایبەت سەبارەت بە چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت.
ئەمڕۆ 15 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، یاداشتێکیان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و تێیدا داوایانکردووە کە بڕگەیەک بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت کە تایبەتە بە چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و یەیمانگاکان لەگەڵ فەرمانبەرانی گرێبەست بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار.
داواکارییەکەی ئەو پەرلەمانتارانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە 18ـی ئاسایی لە كاتژمێر 1ـی پاشنیوەرۆ ئەنجام بدات.