بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد بە چەند موشەکێک کرایە ئامانج

لڤین:

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، لە پارێزگای ئەنبار بە چەند موشەکێک کرایە ئامانج.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ بە زیتر لە پێنج موشەک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد، لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە بەر ئەو بەشەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کەوتووە کە هێزە عێراقییەکانی تێدایە.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لەخۆرئاوای عێراق، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئەمەریکا له‌عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button