ئێران دژە موشەکی “ئەڵماس”ی بەدەستهێنا

لڤین:
سوپای پاسدارانی ئێران دژە موشەکێکی نوێی بەناوی “ئەڵماس” ئاشکراکرد کە لە دژی چەندین چەکی پێشکەوتوو لەنێویاندا موشەک و تانک بەکاردەهێنرێت.
میدیاکانی ئێران، بڵاویانکردەوە لەمەراسیمێکدا سوپای پاسدارانی ئێران دژە موشەکی “ئەڵماس”ی بەئامادەبوونی ژەنەڕاڵ حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران رادەستی هێزی زەمینی وڵاتەکەی کردووە کە ئەو چەکە نوێیە توانای دەستنیشانکردن و رووبەڕوبونەوەی فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر، تۆپی دورهاوێژ، تانکی درع و بۆمب و ئامێرەکانی دیکەی سەربازیی هەیە.
لەوبارەیەوە فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێستا هێزە چەکدارەکانمان خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو، تانکی سەردەمییانە، ئەڵماسی دژە موشەکن کە توانای روبەڕوبونەوەی موشەکی هەشت کیلۆمەتریی هەیە.