پەرلەمانتارێکی هەدەپە لە زیندان ئازاد کرا

لڤین:

عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویت بە بڕیاری دادگا دەستگیرکرابوو، دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا ئازاد کرا.

ئاژانسی فورات، بڵاویکردەوە، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کۆجالی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویت دەستگیرکرابوو و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی، دادگای دەستووری تورکیا رایگەیاند، مافەکانی پێشێلکراون و دەبێت ئازاد بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە تائێستا دەیان سەرکردە و پەرلەمانتار و ئەندامی هەدەپە بە هۆی بیروڕای سیاسییەوە لە زیندانەکانی تورکیادان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button