نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی سەر هەولێر ئیدانە دەکات

لڤین:
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە بەردەوامانە سوکایەتییە بۆ سەروەریی دەوڵەت و وڵات بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات.
جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە تویتێکیدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر ڕایگەیاند “ئەم هێرشە بەردەوامانە سوکایەتییە بۆ سەروەریی دەوڵەت، ئەم جۆرە کارانەی وڵات بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات.”
جێنین پلاسخارت، جەختیشی کردووەتەوە کە “بە ئەگەری زۆرەوە خەڵکی عێراق باجێکی زۆر دەدەن، نابێت شەرعییەتی دەوڵەت لەلایەن کارئەکتەرە چەکدارەکانەوە هەڕەشەی لێبکرێت”.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی 26ی مانگی ڕابردوو سێ درۆن لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاوڵاتییەکدا لە باخچەکانی سەر ڕێگەی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای ھەولێردا کە دوو لەو درۆنانە تەقینەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە.
These constant attacks, last night again in Erbil, are an affront to the rule of law. Such acts are pushing the country towards the unknown, with the Iraqi people potentially paying a high price. The legitimacy of the State must not be threatened by callous armed actors.
— Jeanine Hennis (@JeanineHennis) July 7, 2021