بە وێنە… لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

لەسەر ڕێگای کەرکوک – سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.

لەسەر ڕێگای کەرکوک – سلێمانی و لەنزیک ناحیەی قەرەهەنجیر، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری گالۆپەر و ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنیدا ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی گالۆپەرەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش بەر هەردوو ئۆتۆمبیلەکە کەوت، دوای ڕووداوەکەش لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لیکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button