لە کەلار 15 ڕاوچی دەستگیركران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئاشکرایکرد، لەماوەی مانگی رابردودا لەسنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كەلار 15 كەسیان لەكاتی ڕاوكردندا دەستگیركردوە و دەستیشینا بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی ڕاوكردندا گرتووە.
لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە: لەبەرواری 5ی5 ی2021تاوەكو6ی7ی2021 ئەم چالاكیانەمان كردوە لەسنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كەلار:
1ـ تاپڕ 4 دانە
2ـ مشار 1دانە
3ـ غرامە 500000 پێنج ســــــەد هەزار
4ـ سەرپێچی كار 15 هاوڵاتی
5ـ تۆڕی ڕاوكردنی ماسی 13دانە
6ـ تەلەف كردنی 15 كیلۆ ماسی
7ـ كوشتنی باڵندەی سوێسك 5 دانە
8ـ مۆلیدە 1دانە
9ـ فیشەك تاپڕ 16 دانە
10ـ داوی ڕاوكردن سوێسك 2 دانە
11ـ چەقۆ 1دانە