بەھۆی ئەوەی پرسی ھەڵگرتنی لێبڕینی مووچە نەخرایە دەنگدانەوە دانیشتنی پەرلەمان هەڵگیرا

لڤین:

بەھۆی ئەوەی پرسی ھەڵگرتنی لێبڕینی مووچە نەخرایە دەنگدانەوە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا.

بەھۆی ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسی ھەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی نەخستە دەنگدانەوە، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕێگریان لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان کرد و بەوھۆیەوە گرژیی لە ناوهۆڵی پەرلەماندا دروستبوو دانیشتنەکە ھەڵگیرا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بڕیاربوو دەنگدان بکرێت لەسەر پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە.

بڕیاریشبوو خوێندنەوەی دووەم بکرێت بۆ پێشنیاز و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق و پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو).

ھاوکات تەوەرێکی تریش تایبەت دەبوو بە خستنەڕووی بیرۆکەی چەند ئەندام پەرلەمانێک کە هەریەکە عەبدولستار مەجید و شایان کاکە ساڵح و زێدان رەشید خان وعوسمان عەلی سمایل، بەڵام بەھۆی ئەوەی پرسی ھەڵگرتنی لێبڕینی مووچە نەخرایە دەنگدانەوە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button