بەموشەک هێرش کرایە سەر کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک کراو موشەکەکە لە ناو کۆمپانیاکە کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مووشەکێکی کاتیوشا لەناو کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان موشەکەکە لە سنووری گوندەکانی حەویجەوە، کە چەکدارانی داعش ناوبەناو جموجوڵ و پەلاماری تێدا ئەنجامدەدەن ئاراستە کراوە و لە ئێستاشدا لایەنە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە وردەکاریی ڕووداوەکە.