لە ڕوسیا فڕۆکەیەک بە سەرنشینەکانیەوە دیارنەما

لڤین:
پاش دەستپێکردنی گەشتەکەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ڕوسیا دیارنامێنێت، لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای چارەنووسی فڕۆکەکە و هۆکاری دیارنەمانەکەی لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بەردەوامە.
ماڵپەری ڕوسیا ئەلیەوم، لە زاری بەرپرسانی فریاگوزاری ڕوسیاوە بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی جۆری (ئێن-26) کە 28 سەرنشینی تێدابووە دیار نەماوە.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەکە لە گەشتێکدابووە بەرەو نیمچە دورگەی کامتچاتکا لە رۆژهەڵاتی روسیا، بەڵام دوای ماوەیەک لە فڕینی دیار نەماوە و پێدەچێت کەوتبێتە ناو ئاوێکی هەرێمەکەوە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی کاروباری فریاکەوتنی ڕوسیا، جەختیکردەوە کە فڕۆکەکە 28 سەرنشینی تێدابووە، کە شەش کەسیان تیمی فڕۆکەکەبوون.