وەزارەتی گواستنەوە هۆشداریی دەداتە شۆفێرانی تەكسی

لڤین:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، هۆشداریی دەداتە شۆفێرانی تەكسی و ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆسەی پێدانی لەزگەی تەكسی تاكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، “بەدواداچوونی لیژنەی وەزارەتمان بۆ كۆمپانیای جیبەجێكار لە پارێزگای هەولێر بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پڕۆسەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی، كە بڕیارە تا كۆتایی ئەو مانگە بەردەوام بێت ئەنجامدا”.
وەزارەتەکە شۆفێرانی تەكسی ئاگادار دەکاتەوە و ئاشكرایكرد، “لە ڕێككەوتی 1-8-2021 پڕۆسەكە كۆتایی دێت و هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت، دووچاری سزای یاسایی و غەرامەكردن دەبێتەوە”.