سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای پەسەند کرد

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای پەسەند کرد، کە بەهۆی خراپی دۆخی کارەبای نیشتمانیی لە عێراق ئەو وەزیرە ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
بەگوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیارن، مستەفا کازمی، سەرۆکی وەزیرانی عیراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ماجد مەهدی، وەزیری کارەبای عیراقی پەسەند کرد.
دەستلەکارکێشانەوەی ماجد مەهدی دوای ئەوە دێت کە لەلایەن موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە داوای لێکرا دەستلەکاربکێشێتەوە چونکە نەیتوانیوە کێشەی کارەبای نیشتیمانی لە عێراق چارەسەر بکات.