ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ بە یاسای بە خاوەنکردنی زەویە زیادەڕۆکان دەدات

لڤین:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دەنگدان دەکرێت لەسەر پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیاز و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق و پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو).

ھاوکات تەوەرێکی تریش تایبەتە خستنەڕووی بیرۆکەی چەند ئەندام پەرلەمانێک کە هەریەکە عەبدولستار مەجید و شایان کاکە ساڵح و زێدان رەشید خان وعوسمان عەلی سمایل.

بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button