باشە ئێمە ئیتر بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانیمان بۆ چییە؟

باشە خەڵک بەرهەم ساڵحی بۆ چییە، کاتێک سەرۆکی لیستەکەی (هاوپەیمانی) بەتۆمەتێکی پڕوپووچ لە هەولێر دادگایی دەکرێت، بەرهەم ساڵح، قسەیەک، هەڵوێستێک پێشان نادات، ئەمە بەناو سەرۆکی عێراقەو چاودێری جێبەجێکردنی دەستوری عێراق دەکات. ئایا د. عومەر خالید – مامۆستای زانکۆ سەرۆکی لیستەکەی تۆ (هاوپەیمانی) نەبوو لە دهۆک؟ ئەگەر جاسوسە بۆ کردت بە سەرۆکی لیست؟ خۆ ئەگەر زانیبێت جاسوسەو کردبێتت بەسەرۆکی لیست، دەبێت تۆش وەک ئەو دادگایی بکرێیت؟ مەڵێن لە ڕێگای تایبەت و دیبلۆماسیەوە چارەسەری کێشەکە دەکەین، ئەوە شڤان سەعید سەرۆکی حیزبەکەی تۆ لە دهۆک لەگەڵ چوار هاوڕێکەی تری شەش ساڵ حوکمدران و هەموو قۆناغەکانی حوکمەکەش کۆتایی هات تۆ قسەیەکت نەکرد و هەڵوێستێک پێشان نەدا..!
جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی تۆ هەمیشە خۆت وا پێشان دەدەیت کە دۆستی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەگەریت، دەتوانیت پێمان بڵێی چ دەورێکت هەبوو لە دۆسیەی گیراوەکانی بادیناندا، ئەوەی دەبینرێت” دەستت گرتووە بە کڵاوەکەتەوە با نەیبات”..
بوونی ئێوە (بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی) لەو دوو پۆستەدا وەک نەبوو، وایە.. باشە ئێوە کە خۆتان وا پێشان دەدەن کە مەدەنی ترن و جیاوازترن لەوانی تر، ئەگەر ئێوە لەم کێشەیەدا کە هەر رۆژەو دەستەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی دهۆک دەهێننە بەردەم دادگاکان و دادگاییان دەکەن، هەڵوێستان نەبێت، ئێوەمان بۆ چییە..؟؟!!!
