ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا کرا کە لە دهروازه سنورییهكان دیارنامێنێت

لڤین:
پەرلەمانتارێکی عێراق ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات کە ساڵانە لە داهاتی دهروازه سنورییهكاندا دیارنامێنێت.
نەدا شاکر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی لەئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد ساڵانە چوار ملیار دۆلاری داهاتی دەروازە سنورییەکان دیارنامێنێت، ڕاشیگەیاند کە “چەندین پێشنیازو چارەسەرم خستووەتە بەردەم حکومەت بۆئەوەی کۆنترۆڵی داهاتی دەروازە سنورییەکان بکات”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا نەدا شاکر وتی: دوو هەنگاو هەیە لەحاڵەتی پەیڕەوکردنیدا حکومەت دەتوانێت دەستەبەری ئەوە بکات کە داهاتی دەروازە سنورییەکان دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت، سەبارەت بە هەنگاوەکانیش زیاتر وتی: “ئەو دوو هەنگاوە بریتین لەبەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنورییەکان لەڕێگای سیستەمێکی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو، دووەمیان کارکردن بۆ گۆڕینی میکانیزمی کارکردنی دەستەی دەروازە سنورییەکان، لەبەرئەوەی ئەو شێوە کارکردنە ئاسانکاریی بۆ کەسانی گەندەڵ دەکاتو یارمەتیان دەدات لەدزینی ماڵی گشتیی بەردەوامبن”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووریی، لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە کە “کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان وادەکات ساڵانە زیاتر لەحهوت ملیار دۆلاری داهاتی ئەو دەروازانە بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت”.