له‌سه‌ر کۆمێنت نوسین حه‌وت که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر دەکرێن

لڤین:

بەفەرمانی دادوەر حه‌وت که‌س له‌وانه‌ى کۆمێنتیان له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى ده‌ربه‌ندیخان نوسى بوو ده‌رکردو ئێستا له‌ پۆلیسى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى ده‌ربه‌ندیخان، له‌سه‌ر نوسینى کۆمێنت و پۆست له‌ فه‌یسبوک، سکاڵاى له‌سه‌ر ٢٤ که‌س تۆمارکرد به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى ( سوکایه‌تی )ـیان پێکردوه‌.

ئه‌مڕۆ (دوو شه‌ممه‌، ٥ـی ته‌موزى ٢٠٢١ ) له‌ ده‌ربه‌ندیخان، ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڵاتی و چالاکوانانه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رێتى ته‌ندروستیى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کرابوو چونه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

ئه‌حمه‌د نوری، چالاکوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى که‌ خۆى له‌ ‌دادگا بوه‌، به‌ ‌میدیاکانی راگه‌یاندووه‌،” ئه‌وانه‌ى سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌، ژماره‌یان ٢٤ که‌سه‌و ده‌بێت هه‌ر جاره‌و هه‌شت که‌سیان بڕۆنه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ لێکوڵینه‌وه‌.”

سەبارەت بەو مادەەی کە ئەو هاوڵاتیانەی پێ دادگای دەگرێت، ئاشکرای کردووە،” بێگومان ئه‌م ٢٤ که‌سه‌ به‌پێى ماده‌ى ٢ى تایبه‌ت به‌خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌.”

هه‌روه‌ها وتیشیەتی،” ئه‌مڕۆ هه‌شت که‌س چونه‌‌ به‌رده‌م دادوه‌ر، یه‌کێکیان ژن‌ بو‌، ئازاد کراو‌، حه‌وت که‌سه‌که‌ى دیکه‌، پیاون و دادوه‌ر بۆ ماوه‌ى ٢٤ سه‌عات بڕیارى ڕاگرتنى بۆ ده‌رکردون و له‌ ئێستادا له‌ پۆلیسى ده‌ربه‌ندیخان، ده‌ستبه‌سه‌رن.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button