باڵیۆزخانەی ئەمریکا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، سیستەمی بەرگریەکەیان بەرپەرچی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داوەتەوە.
باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغداد ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى هێرشى چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان لە ناوچەى سەوزى بەغداد و لەبەرەبەیانى ئەمڕۆ، بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سیستمى بەرگرى باڵیۆزخانەکە بەرپەرچى هێرشێکى ئاسمانى داوەتەوە.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە لەگەڵ عێراقییەکاندا پێکەوە کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و هەموو رێ و شوێنێک دەگرنە بەر بۆ پاراستنى سەلامەتى فەرمانبەرانیان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوز ڕووبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەوە و بەو هۆیەشەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە باڵیۆزخانەکەدا لێدرا.