وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ڕاگەیاند

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکد وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ / ٢٠٢١ ) ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندوە،” ئاماژە بە بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، لە رۆژی ( پێنج شەممە ٢٤ی٦ی٢٠٢١ )، ئەم بریارانە درا.

١-تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لەسەرجەم قوتابخانە ( حکومی و ناحکومی ) یە لۆکاڵیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ / ٢٠٢١ ) لە ڕێکەوتی ( ٢١ / ٨ / ٢٠٢١ ) دەست پێ دەکات و لە ڕێکەوتی ( ٣٠ / ٨ / ٢٠٢١ ) کۆتایی دێت.

٢- خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەمی ئامادەی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ / ٢٠٢١ ) کە بە پێی خشتەی پێشووتر لە ( ٨:٣٠ ) دەست پی دەکرد کاتەکەی گۆڕاوە و لە کاتژمێر ( ٧:٣٠ ) خولەکی بەیانی دەست پێدەکات.

٣- خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە ( زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی ، خوێندنی ئیسلامی ) لە ڕێکەوتی ( ٦ / ٩ / ٢٠٢١ ) ئەنجام دەدرێ و بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە ڕادەگەیەنڕێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button