یه‌كگرتووی ئیسلامی:
پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی مووچه چارسه‌ر بكات

لڤین:
ئەمڕۆ شەممە ٣ / ٧ / ٢٠٢١ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د. هادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە،” لە کۆبوونەوەکەدا له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر خراپی بار و گوزره‌ران و بژێوی هاوڵاتیان و موچه خۆران به‌گشتی به‌هۆی درێژه‌دانی حكومه‌ت به بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانه‌ی لێبڕینی (21%) ی موچه، وێڕای نه‌مانی هۆكار و پاساوه‌كانی قه‌یرانی دارایی … له‌وباریه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی موچه چارسه‌ر بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی.”
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
رۆژی شه‌ممه ٣ / ٧ / ٢٠٢١ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. هادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر خراپی بار و گوزره‌ران و بژێوی هاوڵاتیان و موچه خۆران به‌گشتی به‌هۆی درێژه‌دانی حكومه‌ت به بڕیاری نایاسایی و ناعادیلانه‌ی لێبڕینی (21%) ی موچه، وێڕای نه‌مانی هۆكار و پاساوه‌كانی قه‌یرانی دارایی … له‌وباریه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت هه‌رچی زووتره كێشه‌ی موچه چارسه‌ر بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیارده ترسناكه‌كانی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان و ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه و سنوردانان بۆ زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیان و رێگه‌گرتن له به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی له داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌كان و گێرانه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوێسته‌یكرد له‌سه‌ر پرسی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان به‌گشتی و ئازادای رۆژنامه‌وانی به‌تایبه‌تی، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێزگرتنی ته‌واو له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و پارێزگاركردن له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دوو كۆڵه‌گه‌ی گرنگی سیسته‌می حوكمڕانی ره‌شید و دیوكراتین.
هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هیوای خواست كه سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبن له شه‌ڕ و ئاژاوه و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئیقلیمیه‌كان و داوایكرد كه كێشه و ئاڵۆزیه‌كان به رێگای ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی تردا پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێكرا و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رزنرخاند كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستێكی فراوان له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و هه‌وڵه‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت و له‌و بواره‌دا كۆبوونه‌وه داوایكرد كه هاوڵاتیان به گه‌رم و گوڕ بچینه سه‌ر صندوقه‌كانی ده‌نگدان و هیوای خواست كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام دا به‌ڕێوه بچبَت و دووربێت له ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كان.
له دوا ته‌وه‌ره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی تیشكی خسته سه‌ر كاروباری ناوخۆی حیزب و سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی تێكڕای ئۆرگانه‌كانی حیزب كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، وێڕای پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی په‌یوه‌یست به په‌تای كۆڕۆنا، ماندوونه‌ناسانه كار و چالاكی كه‌م وێنه‌یان ئه‌نجامداوه و خزمه‌تی به‌رچاویان پێشكه‌ش كردووه له بواره‌كانی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی و خێرخوازی به توێژه هه‌ژار و نه‌داره‌كانی كۆمه‌ڵگه.
له كۆتایی دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵك و سه‌نگه‌ری پشتیوانیكردن له ماف و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌بێت و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خزمه‌تێكه له‌و پێناوه‌دا .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
٣ / ٧ / ٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21