بۆ چارەسەری کارەبا سەرۆک وەزیران ژمارەیەک ڕاسپاردەی دەرکرد

لڤین:

مستەفا کازمی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی كاره‌با سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی فریاكه‌وتنی قه‌یرانی كاره‌بای كرد و ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ ده‌ركرد

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە،” ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سەرۆک وەزیران سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی فریاكه‌وتنی چاره‌سه‌ری كاره‌بای كرد و كه‌ دوێنێ هه‌ینی پێكهێندرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م كاره‌با.”

ئاماژە بەوەیشکراوە،” ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بو له‌ هۆكاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی سیستمی كاره‌با له‌به‌ره‌به‌یاندا دوێنێ هه‌ینی و هه‌روه‌ها ده‌رخستنیی ئه‌وه‌ی كه‌ هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكی بوه‌ یاخود كه‌مته‌رخه‌می تا لێپرسینه‌وه‌ بكرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ چه‌ندین ڕێوشوێنكرا بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كرا ده‌بێت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و چاره‌سه‌ری خێرا بۆئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ڕاسپاردەیەکی تر کراوە کە،” مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ئاراسته‌ كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌و گرفتانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پلانی به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كاره‌با دابنرێت.”

هەروەها هاتووە،” له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گفتوگۆ بكرێت، راسپارده‌ی دوه‌میش، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای گشتی به‌ به‌رده‌وامی پشكنین بۆ هێڵی KV400 بكه‌ن، راسپارده‌ی سێیه‌میش، به‌رپرسیارێتی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راسپارده‌كانیش هاتوه‌،” به‌شه‌كانی دابه‌شكردن له‌ پارێزگاكان بۆ باشتركردنی هۆكاره‌كانی توانا بۆ تۆڕه‌كانیان پابه‌ند بكرێن، كۆمپانیای سیمێنس پێویسته‌ دوباره‌ پێداچونه‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی بكات تا باشترین كاره‌با دابینبكرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button