لەبارەی سوتانی سێ برا لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا هاتوچۆی دوکان روونکردنەوە دەدات

لڤین:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سۆشیاڵ میدیادا ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلێک بڵاوکرایەوە، کە گوایە لەسەر رێگای خەلەکان-کانی وەتمان گڕیگرتووە و سێ برا لەناویدا بوون.

بەرھەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند،” ئەمڕۆ ھیچ رووداوێکی وا لە ناوچەکەیان رووینەداوە.”

وتیشیەتی،” ئەو ڤیدیۆیە کۆنە و لەلایەن ھاوڵاتییەوە تازەکراوەتەوە و مێژووەکەی بۆ چەند ساڵێک بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە.”

جێگەی ئاماژە پێدانە بەپێی زانیاریەکان ڕووداوەکە پێشتر لەسەر ڕێگای  ڕانیە – دوکان  ڕوویداوە و چوار کەس تێیدا گیانیان لە دەستداوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button