ئاگر لە كارگەیەك لە سنوری پارێزگای هەولێر كەوتەوە

لڤین:
ئاگر لە كارگەیەكی جپس لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر كەوتەوە.
ئاگرەکە بەیانی ئەمڕۆ کەوتوەتەوە و بە پێی زانیارییەکانیش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە هەولێرەوە چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەكە و تائێستاش زیانەكانی ئاگرەکە نەزاندراوە.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە زیادیان کردووە و دوێنێش لە سەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر پێشانگایەکی مۆبێلیات ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاگرێک لە هەولێر مۆڵ کەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان دوکانی هاوڵاتیان سوتان و لە لایەکی دیکەشەوە بەنزینخانەیەک لە دارەتووی هەولێر سووتا.