داعش پەلاماری گوندێکی سنوری کەرکوکیدا

لڤین:
درەنگانێكی شەوی رابردوو ژمارەیەک لە چەكدارەكانی داعش پەلاماری گوندێکی سنوری پارێزگای کەرکوکیاندا و بۆ ماوەیەک گوندەکەیان کۆنترۆڵکرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە درەنگانێكی شەوی رابردوو ژمارەیەک لە چەكدارەكانی داعش پەلاماری گوندی حەسەن شەلال-یانداوە لەسنوری قەزای داقوقی باشوری کەرکوک و توانیویانە بۆ ماوەی زیاتر لە 20 خولەك گوندەکە كۆنتڕۆڵ بكەن.
ئاماژە بەوەشدراوە دوای شەڕو ڕووبەڕوبوونەوەی قورس لەنێوان خەڵكی گوندەكە و لیوای 20ی فیرقەی پۆلیسی فیدڕاڵی، توانراوە گوندەكە كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە و چەكدارەكانیش هەڵهاتوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوو هاوڵاتی لەكاتی شەڕەكەدا بەسەختی برینداربوون و دواتر گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتی داقوق و فڕۆکەجەنگییەکانی عێراقیش لە شەڕەکەدا ناوچەکەیان بۆردومانکردووە.