دوو هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا لە قەندیل سووتان

لڤین:
لە سنووری گوندی سوورەدێی بناری قەندیل ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتا و ژن و پیاوێکی تێدا سووتان.
بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری كیا سیراتۆ بووە، ژن و پیاوێكی خەڵکی سنوری قەزای چۆمانی تێدابووە و هەردووکیان سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
باسلەوەش دەکرێت پیاوەكە پێشمەرگەیە لە هێزەكانی یەكەی 70، دوای ڕووداوەکەش تەرمی هاوڵاتییەکان ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە.