سەد قەل و یەک بەرد

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

خۆتان قسە بکەن، نەک دەمپیسێکی ڕابردوو پیس لە دورەوە بوختان بکات

دەزانن سەرقاڵی بەدواداچونم بۆ بردنە دەرەوەی ئاڵتون و پارە، داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی و ئاشکراکردنی فایلەکانتان.. دەیانەوێت بە تەلبڕێکی ڕێگری ڕابردوو پیس، من ڕابگرن و ڕاپۆرت و بەدواداچونەکانم کاریگەری نەبێت..

خۆتان قسە بکەن، پێویست ناکات بە خەڵکێک کە وەک تەلەفونی سەرجادە وایە و بەپارە قسەی پێدەکرێت بوختانمان بۆ بکات..

رۆژێک خۆفرۆشێکی ملیۆنێر بەخەڵکدا چیرۆکی دروستکراوی لەسەر ئێمە بۆ دەنێرێت و ڕۆژێک سەرمایەدارێک بۆ ناکۆکی خۆی لەگەڵ کۆمپانیایەک و ڕۆژێکیش ئەوانەی لەسەر حسابی خەڵک بون بە ملیۆنێر چیرۆکی دروستکراوی پڕ لە درۆی پێدەکەن ، ئازایی ئەوەنیە ترسنۆکێک ڕاسپێرن لە دورەوە پەلاماری ئەم و ئەو بدات.. یەکێک ڕابردوی ئەوەندە قیزەون بێت ناوی خۆی پشتاوپشتی گۆڕی بێت بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە ھی ئەوە نیە بۆ شکاندنی خەڵک بەکاری بھێنن.. بە دروستکردنی درۆ بۆ داپۆشینی تاڵانی خۆتان پەلامارمان بدات..

ئەوەی لە پەرلەماندا بێت دەزانێت چەند پیشەیی ئیشمکردوە و چاوپۆشیم لەکەس نەکردوە، ئێوە دەزگایەکی گەورەی ئەمنیتان ھەیە، منەتتان نەبێت ھەر چیتان ھەیە بڵاوی بکەنەوە لەسەرم.. بەڵام شەرمە ھەموو ڕۆژێک بزانن بەدوای گەندەڵیەکتانەوەین دەمپیسێک ڕادەستپێرن، ترسنۆکانە لە دورەوە پەلامارمان بدات بۆ ئەوەی رامانبگرن..

رۆژێک بوختانی پارتی بونتان دەکرد، دوای ئەوەی ئەم درۆیەتان کەشف بوو، دەرکەوت کەس ھێندەی من دژی دزی نەوت و قاچاخی فیشخابور و پارەی ئیبراھیم خەلیل و کۆمپانیاکاری حاجی ئۆمەران و داگیرکاری زەوی ھەولێر قسە ناکات، دەرکەوت من ئیمزای پرساندنی سەرۆکی حکومەت دەکەم و لەگەڵ کشانەوەی گۆڕانم لە حکومەت، بەڵام ئێوە چی؟ شەریک لەگەڵ پارتی.

دەرکەوت ئەوەی بەدژایەتی پارتی دەردەکەوێت ھەمووی چەواشەکاریە! خۆتان لە بردنە دەرەوەی ئاڵتون لە ڕێگای بژار عەبدولڕەحمانەوە شەریکن..

ئێستا ھاتون، لە ڕێگای خەڵکی ترەوە خەریکی بوختانن

دۆسیەم بە مەلا یاسین نەدۆڕاندوە، من بەرگریم لە دارایی گشتی کردوە، بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری کۆمپانیای بەڕێز ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری لە٢٠٠٨ بەقەرز وەرگرتوە و وەزارەتی دارایی نوسراوی کردوە بۆیان لە فڕۆکەخانەوە بیبەنە دەرەوە، داوامکردوە وەربگیرێتەوە، بەڵگەکەش بڵاو دەکەمەوە..

ڕۆژی ٦ی ٦ ڕۆژی دادگایی ئێمە بوە گوایە ناوی ئەو کابرامان زڕاندوە، بەڵام من سێ ڕۆژ دوای دادگایی کردنەوەکە ئاگادار کرام، بۆیە لە دادگا ئامادەنەبووم.. ئێستاش تەمیزی دەکەینەوە.

راپۆرتمان لەسەر بەدواداچونی ئەو پرۆژانەش کردوە کە گرفتی ھەیە، ڕاپۆرتەکەمان کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانمان ناردوە، بەڵام ئەم ڕاپۆرتە براوە بۆ ئەم کۆمپانیایەو مەلا یاسین!!

من چاوپۆشی لە کەموکورتی قەیوان و ھیچ کۆمپانیایەک ناکەم.

ئەوە منم لە دانیشتنی پەرلەمان باسی پاڵاوگەو پاڵاوتنی نەوت بۆ عێراق و باج و ھەموو شتێکم کردووە..

تەحەدای ئەو دەزگا ئەمنیانە دەکەم.. بەڵگە یان بچوکترین زانیاریان ھەیە لەسەر ئێمە لەگەل ھەر کۆمپانیایەک بڵاوی بکەنەوە..

خەڵکی کوردستان شاھیدە ھیچ کەس ئێستاش ھێندەی من باسی قاچاخی ناکات، بەڵام دەیانەوێت تەنیا باسی دوگ و ھێلکە بکەم کە لای خۆیان نیە لای گروپەکەی ترە، باسی ئاڵتون و بردنە دەرەوەی پارەو جگەرە و داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی نەکەم.. من باسی ھەردوکیان دەکەم..

ئەمانە ھیچیان دەستنەکەوتوە، قسەیەکی دوێنێ منیان ھێناوە، دەڵێن: وتومە: ئاسایە پەرلەمانتار بچێت بۆ کۆمپانیا ( ڤیدۆکە لەیەکەم کۆمێنت دادەنێم) بزانن من چیم وتوە..

قسەیەکی کاک بێستون فایەقی ھێناوە، کە وتوویەتی: پەرلەمانتار خولی پێشوو پارەی وەرگرتوە.. دەڵێن: مەبەستی علی ە!! باسی ئەوە ناکەن کاک بێستون وتویەتی: دیوسف محممەد ویستوویەتی لێکۆڵینەوە لەم دۆسیە بکات، بەڵام بەھۆی داخستنی پەرلەمان نەیتوانی.. لای ھەموانیش ڕونە د.یوسف محەمەد ھاوڕێی نزیکی منە و ئەوکاتیش دیاربوو تۆمەتەکان لەسەر کێن.. ئێستاش ھەردوکیان ماون.. کاک بێستون بە کاک سۆرانی وتوە: من لە ژیانمدا نە ئەم کابرایەم ناسیوەو نە چرکەیەک قسەم لەگەڵ کردوەو نەباسی ئێوەم لا کردووە..

من باوەڕ و ئیمانی خۆم بە ھەموو سەروەت و سامانی پارتی و یەکێتی و کۆمپانیاکانیان نادەم.

من دەمتوانی بەیاسا خانەنشین بم و تاکۆتایی تەمەن ژیانم دابین ببێت، پێموابوو ھێشتا مافی ئەوەم نیە، شتێک یاسا ڕێگام بدات وەریبگرم و ڕەتی بکەمەوە دەچم پارەی میللەت دەخۆم.. بەڵام ئێوە سەدان ملیۆن دۆلاری خەلکتان بردوەو ھێشتا دەتانەوێت: بە پەلاماردانی ئێمە وێنەی خۆتان لە داگیرکاری و قاچاخچێتی بشارنەوە..

ھەوڵێکی تری ئەم بەرپرسە فاسدانە ئەوەیە، لە ڕێگای میدیاو بەکرێ گیراوەکانیان بێمتمانەیی لە نێو خەڵک دروستبکەن بۆ ئەوەی سەرقاڵی زوڵم و گەندەڵی و قاچاخی بن و قسەی کەس بەرامبەریان وەرنەگیرێت..

من نە جنێو دەدەم و نەھاوار دەکەم.. بە وردی باسی گەندەڵی و قاچاخی و تاڵانی ھەموو لایەک دەکەم و چارەسەریش بۆ ھەموو گرفتێک دەخمەڕوو، خاوەن ڕوئیاو و پرۆژەشین.. لە پێناوی ئەم باوەڕەی ھەمانە لێرە ڕووبەڕوو کار لە سەر ھەموو دزی و تاڵانیەکان دەکەین، ئامادەی ھەموو قوربانیەکین و تەسلیمی ھیچ فشارێکیش نابین…

ببورن: ڕەنگە بەم زمانە نەمنوسیبێت، بەڵام دوو ساڵە ئەمانە بەبەرنامە سەرقاڵی بوختانن و منیش ناچاربوم ڕاستیەکان بڵێم.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button