لە ڕووداوێکی تەقەکردن دوو هاووڵاتی بریندار بوون

لڤین:

له‌ ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوو كه‌س برینداربون و یه‌كێك له‌برینداره‌كانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی كرا

شه‌ریف ره‌حیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ،بە میدیاکانی راگه‌یاندووە،” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ،كاتژمێر ٤:٠٠ له‌گوندی گه‌وره‌دێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، ته‌قه‌ له‌ دوو هاوڵاتی كراوه‌ كه‌ یەکێکیان تەمەنی ( ٢٩ ) ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان ( ١٨ ) ساڵه‌، یه‌كێك له‌برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئاشکرای کردووە، “پاش ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، هه‌ردو برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی كراون، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان”.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە هێشتا ڕوونکردنەوە نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button