وتەبێژى گۆڕان:

نیگەرانییەكانی وەزیری دارایی گەیەندراوە بە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت

لڤین:

ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، لە بەشێک لە میدیاکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵی نیگەرانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بڵاوکرایەوە و ئەوە ڕاگەیەنرا کە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، ئەوەیشیان ئاشکرا کرد کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی نیگەرانیەکانی دوو وەزیرەوە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی ئەو هەواڵانەوە بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند،” نیگەرانی وەزیری دارایی و ئابوری لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پێیوایە لە رێگەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە رێککەوتنی پێشوەختە کراوە و هەوڵدراوە موزایەدەیەکی زۆر بکرێتە سەر تیمی حکومەت و بەتایبەتیش خودی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی ئەویشەوە بە ئامانجگرتنی بزوتنەوەی گۆڕان.”

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایشیگەیاندووە، “خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانێت لێبڕینی مووچە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی لەرێگەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە شێوەیەکی فەرمى گەیەندراوە بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button