باندێكی ڕێگر دەستگیر كران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، باندێكی ڕێگر دەستگیر كران، كە بە ھەڕەشەی چەك لە كاتی مامەڵەكردن، پارەیان لە چەند كەسێك وەرگرتووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، ئه‌مرۆ ( چوار شه‌ممه‌، ٣٠ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەەوەكردووە،” باندێكی سێ كەسی لە شاری ھەولێر دەستگیر كراون كە دوای ئەوەی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕایانگەیاندووە دۆلاری لیبیان ھەیە و دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی بكەن بە دۆلاری دیكە، لە كاتی مامەڵەكردن بە ھەڕەشەی چەك نزیكەی ٥٠ ھەزار دۆلاریان لە چەند كەسێك بردووە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە،”دوای سكاڵاكردنی ھاووڵاتیان لەو باندە، ئەمڕۆ چوار شەممە ٣٠ / ٦ / ٢٠٢١، ئەو سێ كەسە دەستگیر كراون.”

لە کۆتایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر  ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو،” تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا كران و پۆلیس دەستی بەسەر بڕێك لە پارەكە و چەكی جۆری كڵاشینكۆف، كە ھەڕەشەكەی پێكراوە و چەند مەخزەنێك و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەشدا گرت، كە تاوانەكەیان پێكراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button