دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان دروست دەكرێن

لڤین:

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە،” له‌ ئێستادا‌ دروستکردنى دوو تونێلى دیکه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بە ڕەزامەندیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌، کە کاره‌ هونه‌رییه‌کان بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆپۆزەڵى پڕۆژه‌که‌ ده‌ستیان پێکردووە و له‌لایه‌ن تیمێکى ئه‌ندازه‌ییه‌وه‌ ده‌رخسته‌ى تێچوون و ماوه‌ى ته‌واوکردنى پرۆژه‌که‌ ئاماده‌ ده‌کرێت، له‌ دواى ته‌واوبوونى رێکاره‌ ئیدارى و یاساییه‌کانیش، ده‌ست به ‌جێبه‌جێکرنى ده‌کرێت.”

 

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بەوەیشداوە،” تونێله‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى تورکییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێن، شوێنی دروستکردنیشیان نزیک له‌ شوێنێکى ناوچه‌که‌یه‌ که‌ به‌ هه‌سه‌نه‌ کاڕێ به‌ناوبانگه‌، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بکرێت و گرفت نه‌یه‌ته‌ پێش، له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ و نیودا ده‌توانرێت دروست بکرێن و بخرێنه‌ خزمه‌تى هاووڵاتیانه‌وه‌.”

جێگەی ئاماژە پێدانە تۆنیلی دەربەندیخان لە سەرەتای ساڵی ( ١٩٥٥ )ەوە دەستكراوە بە دروستكردنی، لەسەرەتاوە دراوە بە دەستی فەرەنسیەكان‌و دواتر دراوە بە ئینگلیزەكان‌ و دوای ئەوەش عەبدولكەریم قاسم داویەتی بە بەلجیكیەكان بۆ ئەوەی تەواوی بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button