كۆمسیۆن مووچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقی ده‌نگدانی ئاشكراكرد

لڤین:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕی ئەو پارەیەی دیاریکرد کە دەدرێتە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان دەبن و كارمه‌ندانی حكومه‌تن بڕی 150 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کە بڕی 250 هه‌زار دینار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی باڵا خه‌رج ده‌كرێت.