دوو ناحیەی سنوری سلێمانی كرانە قەزا

لڤین:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەکۆی دەنگ دوو ناحیەی سنووری پارێزگاکەی کردە قەزا.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاریدا هەردوو ناحیەی حاجیاوە و بازیان بکاتە قەزا.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی دوای کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند: بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری بە ناحیە (شارەدێ)کردنی بازیان و حاجیاوە درا و وتیشی: بڕیارەكە هەموو ڕێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی بڕیووە و پیرۆزبایی لە دانیشتوانی  ئەو دوو قەزایە دەكەین، داواشی لە وەزارەتی ناوخۆ کرد بڕیارەکە قبوڵ بکات.

ناحیەی بازیان، پێشتر سەر بە قەزای ناوەندیی سلێمانی بوو و شارەدێی حاجیاوەش سەربە ئیدارەی راپەڕین بوون و ئێستا دەبنە قەزا لە پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button