بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه:
بۆچی گرفتی ئاودانی باخچەکان ته‌نها لە سلێمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات؟

لڤین:
بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی (سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه) تایبه‌ت به‌نه‌بوونی ئاوی پێویست بۆ پارك‌و بلوارو باخچه‌كانی سلێمانی، په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن و دەڵێن سەرەڕایی بەڵێنەکانت بەڵام گرفتی ئاودانی باخچەکان هێشتا چارەسەر نەکراون، بۆردەکە دەشپرسێت ئاخۆ بۆچی ئه‌م گرفته ته‌نها له پارێزگای سلێمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات؟
بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی (سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه)، لەو بارەیەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕوو لە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 23ی 5ی 2021 له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی سایلۆ و به بازاڕكردنی گه‌نم له‌سلێمانی، وتت: بڕیاری پێدانی پێنج ملیار‌و 700 ملیۆن دینار تایبه‌ت به‌باخچه‌كانی سلێمانی ده‌ده‌ین، دواتر به‌نوسراوێك كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه و واژۆی د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، له6ی 6ی 2021 بڕیاردرا چوار ملیار‌و 527 ملیۆن‌و 454 هه‌زار دینار بۆ هه‌رسێ پڕۆژه‌ی (چاكسازی هه‌واری شار، بلواری مه‌لیك مه‌حمود، بلواری سلێمانی تاسڵوجه) ته‌رخانبكرێت.
بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی (سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه)، لە پەیامەکەیدا بە سەرۆکی حکومەت دەڵێت: 64 ڕۆژ به‌سه‌ر قسه‌كانتدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا یه‌ك دینار بۆ ئه‌و سێ مه‌به‌سته‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه ته‌رخان نه‌كراوه.
لەکۆتاییشدا بۆردەکە چەند بەڵێنێکی ساڵانی ڕابردوو بەبیر دێنێتەوە کە بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ پارك‌و بلوارو باخچه‌كانی سلێمانی دراوە بەڵام دواتر جێبەجێنەکراون و بەوهۆیەوە هەزاران درەخت وشکبوون.