نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و لێبڕینی مانگی داهاتوو

لڤین:

بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بۆ بوارنیوز ئاشكرا دەكات، هاوكات باس لەگۆڕانكاری لێبڕینی مووچەش دەكات لەمانگی داهاتووەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری بە بوارنیوزی ڕاگەیاندووە،” سبەی سێ‌ شەممە ٢٩ / ٦ / ٢٠٢١  بە لێبڕینی لە ٢١٪ دەستدەكریت بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و لیوای نەوت دابەشدەكرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە ١ / ٧ / ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەك شەممە ٤ / ٧ / ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.

ڕۆژی دوو شەممە ٥ / ٧ / ٢٠٢١ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت، وەزارەتەكانی (كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانەسروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوەو گەیاندن) لەگەڵ مووچەی (خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین).

ڕۆژی سێ‌ شەممە ٦ / ٧ / ٢٠٢١ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن)

ڕۆژی چوارشەممە ٧ / ٧ / ٢٠٢١ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت ”سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە”.

ڕۆژی پێنج شەممە ٨ / ٧ / ٢٠٢١ بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر عێراق پارە رەوانەی هەرێم بكات ئەوا بەدڵنیاییەوە لەمانگی داهاتوو ئەگەر لێبڕینی مووچە كۆتایی نەیەت ئەوا كەمدەكرێتەوە بۆ لە ١٠٪ تا لە ١٥٪.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button