رۆژگارێکی تاریک چاوەروانی دەسەڵاتی ستەمکاری کوردستان دەکات

لڤین:چوار پەرلەمانتاری عێراق
پرسی ئازادیخوازانی بادینان، چ ئەوانەی ئێستا بە نادادگەرانە حوکمدراون، چ ئەوانەی چاوەروانی بریاری دادگا ئەکەن، بۆتە پرسێکی نێودەوڵەتی و ئازادیخوازانیش رەمزی کۆڵنەدان و سەرلەشکری جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازین لە بادینان و هەموو کوردستان.
رەنگە ئەمرۆ دادگای هەولێر کە لەژێر دەسەڵاتی حزبدایە توانیبێتی حوکمی نادادگەری بەسەر ئازادیخوازانی بادینان بچەسپێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێ ئەو راستییە بگۆرێت کە ئەوانەی حوکمدران بێ هیچ بەڵگەیەک حوکمدراون و لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە وەک رەمزی دەسەڵاتی ستەمکاری کوردستان دەناسرێت.
ئێمە جگەلە رەتکردنەوەی بریاری دادگا حزبییەکەی هەولێر، لە ئاستی دبلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و نێردەی وڵاتانی رۆژئاوا لە هەوڵەکانمان نەوەستاوین، کۆڵیش نادەین تا ناچارکردنی دەسەڵاتی ستەمکار بۆ رێزگرتن لە ئازادییەکان و لەسەر ئەم نادادگەرییەش لێپرسینەوەی لێ بکرێت. مێژویش پێمان دەڵێت هەموو ئەوانەی دەستیان لەم زوڵمە هەیە لە دادوەرو بەرپرسانی ئەمنی لە دەستی دادگەری گەل رزگاریان نابێت و باجی ئەم بریارە زاڵمانەیان ئەدەن.
سەرەڕای دەستخۆشیمان لەهەوڵی چالاکوانانی ناوخۆ، ئێمە لەماوەی رابردوو لە کۆبونەوەو گفتوگۆکانمان لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و یۆنامی و وڵاتی رۆژئاوا فشارمانکردووە کە هەڵوێستی رونیان هەبێت، چونکە ئێمە دەزانین پلانی دەسەڵاتی شکستخواردو لەوە ترسناکترە بەم کەیسەی ئێستاوە بوەستێت، بەڵکو پلانەکە بەتەواوی قەدەغەکردنی دیدی رەخنەیی و سرینەوەی فرەیی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە ئەمە شەڕی مان و نەمانە و بەدڵنیایی کۆڵنادەین.
د.غالب محمد عەلی
د.ڕێبوار کەریم
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمسەدین
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21