هێرش کرایە سەر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ شاری دیرئه‌لزور

لڤین:

بەرەبەیانیەکی زووی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی F16 ەوە هێرشی کردە سەر کەتیبەیەکی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی سەیدولشهیدا و بووە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی ئەو کەتیبە.

وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ری لێپرسراوی به‌شی ئه‌منیی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵای عێراق ڕایگەیاند داوای له‌ “موجاهید و جه‌نگاوه‌ره‌ ئازاكان” كردووه‌ به‌رده‌وام هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مریكا و جومگه‌ شاردراوه‌كان و باره‌گاكانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌نه‌ ئامانج، داواشی له‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كردووه‌ هاوكار بن و به‌شداربن له‌ “شه‌ره‌فی رزگاركردنی خاكی عێراق له‌ ده‌ستی داگیركه‌ر”.

پاش داواکەی ئەبو عەلی ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییئه‌مریكا له‌ شاری دیرئه‌لزور له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌زانراوه‌وه‌ بۆردومان كراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ی ئاشکرای کردووە،” كه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له‌ ده‌وروبه‌ری شاری دیرئه‌لزور مووشه‌كباران كراوه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،” كه‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كانی ناو بنكه‌كه‌ به‌ ته‌قاندنی تۆپ وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button