ئارێز عەبدوڵا هۆشداری لە لەناوچوونی کیانی هەرێمی کوردستان دەدات

لڤین:

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، هۆشداری لە لەناو چوونی کیانی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت: ئەگەر لە نێوان ئەو دوو ئاراستەيە ئێستا لەهەرێم هەیە بەدانايی کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان کۆك و بەر پرسیار نەبن ئەوا هەرێم لەناو دەچێت.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، نوسینێکی بە ناونیشانی (وريا نەبين هەرێميش ئێوە خۆش!) بڵاو کردوەتەوە.

لە سەرەتای نوسینەکەیدا دەڵێت: سەرەڕای ئاڵەنگاریی و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی  ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە.

ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابووريە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە.

هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و مووچە دەيەوێت پارێزگاکانی هەرێم ڕاستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە!… ئەنجامی ئەو پڕۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێت.

ئارێز عەبدوڵا، لە کۆتایی نوسینەکەشیدا دەڵێت: ئەگەر لە نێوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان لەسەر ئەو پرسە سياسيە نيشتيمانيە کۆك نەبنەوە و بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئێوە خۆش.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button