کەسێک بە تاپڕ تەقە لە پاسەوانی خوێندنگایەک دەکات و خۆشی لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا

لڤین:
لە کەرکوک کەسێک بە تاپڕ تەقە لە پاسەوانی خوێندنگایەکی کچان دەکات و دواتر خۆشی لە لایەن پۆلیسی شارەکەوە کوژرا.
بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک، کەسێك بەتاپڕ تەقە لە پاسەوانێكی خوێندنگەی 11 ی ئازاری كچان دەکات و هەڵدێت، بەڵام کەمێک لەمەوبەر تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە کوژرا.
بە پێیی زانیارییەکان ئەو کەسەی بە تاپڕ تەقەی لە پاسەوانی خوێندنگاکە کردووە، خەڵکی شاری کەرکوکە و لەکاتی تاوانەکەدا ماتۆڕی پێبووە و پیشینەی تاوانی دیکەشی هەبووە، دوای چەند کاتژمێرێک تێپەڕبوون بەسەر ڕووداوەکە، کمێک لەمەوبەر کەسەکە لە گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كوژراوە.