وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان لەبارەی داهاتەکان و لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدەن

لڤین:

سبەینێ ( دوو شەممە، ٢٧ / ٦ / ٢٠٢١ ) چەند وەزیرێک لەنێوانیاندا وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان دەچنە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی داهاتەکان و لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدەن

جێگەی ئاماژە پێدانە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لەدوای یاداشتی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمان هات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی مووچە و بوددجە و لێبڕینی مووچە و سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند،” تاوەکو لەسەر لێبڕینی موچە کۆنەبنەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت.”

گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( یەکشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ئاشکرای کرد،” کاتژمێر ( ١١:٠٠ )ـی سبەینێ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی داهاتەکانی هەرێم و لێبڕینی موچە دەبێت.”

هەروەها ڕایشیگەیاند،” لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری سامانە سروشتییەکان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەت بەشداردەبن و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە و ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدەن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button