پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه‌

لڤین:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی دو وێستگه‌ی كاره‌با له‌ هه‌ولێر و سلێمانی، بڕی پێدانی كاتژمێره‌كای كاره‌با نزیكه‌ی ٥ كاتژمێر به‌هاوڵاتیان كه‌مبوه‌ته‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و دو وێستگه‌یه‌ش، بڕێكی زۆر پاره‌ی ده‌وێت.

ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند،” به‌هۆی له‌كاركه‌وتن و تێكچونی دو وێستگه‌ی كاره‌با له‌ هه‌ولێر و سلێمانی، له‌ئێستادا بڕی ٤٠٠ مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌مهاتو كه‌میكردوه‌، به‌مه‌ش پێدانی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان كه‌مبوه‌ته‌وه‌.”

وتیشی، “پێشتر له‌نێوان ( ١٨ – ١٩ ) كاتژمێر كاره‌با له‌شه‌و و رۆژێكدا ده‌درایه‌ هاوڵاتیان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌وه‌، ( ١٣ – ١٤ ) كاتژمێر كاره‌با دابینده‌كرێت”.

له‌باره‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وێستگه‌ له‌كاركه‌وتوه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ئاشكرایكرد،” زه‌حمه‌ته‌ له‌ئێستادا چاكبكرێنه‌وه‌، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و دو وێستگه‌یه‌، پێویستی به‌ بڕێكی زۆر پاره‌ هه‌یه‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button