ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوو ناحیە دەکاتە قەزا

لڤین:

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کە بە ژمارە ( ٦٣ ) لە ( ٢٣ / ٦ / ٢٠٢١ ) دەرچووە و واژووی ( ئازاد محمد امین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) لەسەرە، ڕایگەیاندووە ،” ئاماژە بە بڕگەی یەکەم و هەشتەم لە ماددەی ( ١٠ ) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ( ٦٣ )ـیەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا وەک کۆبونەوەی ئاسایی ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بکەنەوە کاتژمێر ( ١٠ ) ی بەیانی ڕۆژی ( سێ شەممە، ٢٩ / ٦ / ٢٠٢١ ) لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئامادەبن بە پێی ڕێنماییە تەندروستیەکان”.

لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا ئاماژە بە کارنامەی کۆبوونەوەکە دراوەو، تێیدا هاتووە:

١- دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی ( گوندی گورگە دەر ) بۆ ناوی ( سەرقەڵای عوزێری ) سەر بە ناحیەی پیرە مەگروون لە قەزای دووکان.

٢- دەنگدان لەسەر دروستکردنی گوندی ( کانی ئاسکان ) سەر بە ناحیەی ( سەرقەڵا ) لە قەزای ( کفری ) لەسەر پارچە زەوی ( ١٣ ) بەردەڵانی کەرتی ( ٧١ ) ناصاڵح .

٣- دەنگدان لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی ( بازیان ) سەر بە قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی.

٤- دەنگدان لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی ( حاجی ئاوا ) سەر بە قەزای ( ڕانیە ) پاڵپشت بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ( ١٠ ) ی پەیڕەوی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژی ( ٢٧ / ٦ / ٢٠٢١ ).

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button