پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە کچێکی ڕفاندووە و دواتر بێهۆشی کردووە

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی تەمەن ٣٠ ساڵی ڕاگەیاند کە كچێكی رفاندوە دواتر بێهۆشی کردووە و لە شوێنێک فڕێیداوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەربارەی ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی بەمەبەستی كڕینی پێداویستی لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچونی خێرا بكەن بۆ دۆزیینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان ڕۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووە و دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە”.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، کە “لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش، أ ، ع ) لەدایكبووی 1991 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا، هەروەها كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوە و لەئێستادا لە ژێر چاودێریدایە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button