لە سلێمانی سەنتەرێکی جوانکاریی کە بەبێ بوونی بڕوانامەی پزیشکی بۆتۆکس و فیلەرى بۆ خەڵک کردوە داخرا

لڤین:

قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی سەنتەرێکی جوانکاریی ڕاگەیاند کە خاوەنەکەی بڕوانامەی پزیشکی نەبووە و بۆتۆکس و فیلەرى بۆ خەڵک کردوە و خولی فێربونی بۆ خەڵک کردوەتەوە.

بەهۆى پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن قائیمقامیەتی سلێمانی سەنتەرى  جوانکارى میرۆرسی داخست.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆى پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و کردنەوەى خولی پیشەیی بەبێ بونی بڕوانامە لیژنەى ئارایشتگاى قائیمقامیەت سەنتەری جوانکارى میرۆرسی داخست.

وتیشی: خاوەنی سەنتەرەکە بەبێ هەبوونی بڕوانامەى پزیشکى بۆتۆکس و فیلەرى بۆ خەڵک کردوە و خولی فێربونی دانانی بۆتۆکس و فیلەری بۆ ئەو کەسانە کردوەتەوە کە بەنیازن لەو بوارەدا لە ئارایشتگاکاندا کاربکەن.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رونیشیکردەوە: پێویستە ئەو کەسانەى خولی فێربونى بۆتۆکس و فیلەرکردن دەکەنەوە خۆیان هەڵگرى بڕوانامەى پزیشکی بن وە هەروەها فێرخوازەکانیش بەهەمان شێوە پزیشک بن، بەدەر لە بڕوانامەى پزیشکی رێگە بە هیچ کەسێک و بڕوانامەیەکی دیکە نادرێت بۆتۆکس و فیلەر بۆ هاوڵاتیان بکات.

ئاماژەى بۆئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەنتەرى جوانکارى میرۆرس داخراوە و خاوەنەکەى روبەڕوى رێکارى یاسایی توند دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button