نرخی نەوت لە بەرزیدا بە جێگیریی ماوەتەوە

لڤین:

ماوەی چوار ڕۆژە نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەر و 75 دۆلار بە کەمێک بەرزو نزمی بە جێگیریی ماوەتەوە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە 73 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ماوەی چوار ڕۆژیشە نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەر و 75 دۆلار بە کەمێک بەرزو نزمی بە جێگیریی ماوەتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button