بەهۆی ئاگر کەوتنەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
لەیەکێک لە شارەکانی چین، ئاگر لەناوەندێکی ڕاهێنانی وەرزشی کەوتەوە و بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا وژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لەناوچەیەکی شاری هینان لەناوەڕاستی وڵاتی چین، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناوەندێکی راهێنانی وەرزشی تایبەت بە هونەری بەرگریی لانیکەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی شارەکە لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەڵام برینی چوار کەسیان سەختە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بەهۆی ئەو ڕوداوەوە بەرپرسی یەکەمی ناوەندەکەیان دەستگیرکردوە.