تورکیا پرۆژەیەکی ئاژەڵداریی لەسنوری دهۆک بۆردومان کرد و 150 مەڕی لەناوبرد

لڤین:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مەڕیان لە گوندێکی سنووری شارؤچکەی ئامێدی، بۆردومان کرد و زیاتر لە 150سەر مەڕی لەناوبرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانکە ئێوارەی دوێنێ لە نزیک گوندی دێرەش لە ناوچەی بەرگارەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بووە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پرۆژەیەکی ئاژەڵدارییان کردووەتە ئامانج و زیاتر لە 150 سەر مەڕ لەناوچوون و شوێنی پرۆژەکەش بەتەواوەتی ڕووخێندراوە.