سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سەر نوسراوێكی خۆی سەبارەت بەوەی كە پەرلەمانتاران بۆیان نییە بەتەنها سەردانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بكەن، رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، ڕایگەیاندووە،” لێرەوە بۆ ھەمولایەکی ڕادەگەیەنین کەنوسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بەماددەکانی (٤٠، ٤١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەتن بەدەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بەبڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو”.

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕونکردنەوەیەک لە نوسینگەی به‌ڕێز سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان

ژمارەیەکی زۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەیوەندی دەکەن سەبارەت بەنوسراومان ژمارە (١٧٥٥ لە ٢٢/٦/٢٠٢١) تایبەت بەسەردانیکردنی پڕۆژەکان لەلایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانەوە، لێرەوە بۆ ھەمولایەکی ڕادەگەیەنین کەنوسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بەماددەکانی (٤٠، ٤١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەتن بەدەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بەبڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو.

دەقی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button