کێشەى کەم ئاوى چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت

لڤین:

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەگوێرەى پلانێکى کورتخایەنى حکومەتى هەرێم بڕیار لە چارەسەرى کەمئاوى شارۆچکەى چەمچەماڵ دراوە

ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (پێنج شەممە، ٢٤ى حوزەیرانى ٢٠٢١ )  لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت، ڕایگەیاند،” بە گوێرەى پلانێکى کورتخایەن حکومەتى هەرێم بڕیارى داوە بە لێدانى 10بیرى ئاو هەروەها تانکیەکى گەورەى ئاو دروست بکرێت و بۆریەکى ئاوى پاکیش لە کانى شەیتانەوە بگەیەنرێتە چەمچەماڵ”.

هەروەها لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وتیشى،” سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى داوە لەسەر پەرەپێدانى هێڵى بۆرى ئاوى دوکان-چەمچەماڵ بە گوژمەى 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جەختیشى کردەوە،” بەو جۆرەش کێشەى کەم ئاوى شارۆچکەکە چارەسەر دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button