توركیا ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی گەورە دەكات لەناو خاكی هەرێم

لڤین:

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، توركیا ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی گەورە دەكات لەناو خاكی هەرێمی كوردستان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەش پێشنیارێكی ئامادەكردووە بۆ حكومەتی كازمی كە هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكان بكات.

بەدر زیادی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقیەکان، ڕایگەیاندووە،” سوپای توركیا ٧٠ بنكەی سەربازیی لە خاكی هەرێمدا دروستكردووە و لەهەندێك شوێندا بە قوڵایی ١٦ كم هاتووەتە ناوەوە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا هۆشداری داوەو ووتویەتی،” پێویست دەكات حكومەت داوای دانیشتنی پەلەی كۆمكاری عەرەبی بكات و گوشار لەرێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دروست بكات چونكە دۆخەكە بەرەو هێرشی بەفراوان دەڕوات”.

هەروەها باسی لەوەشكردووە،” لیژنەی ئاسایش  و بەرگری لە پەرلەمان پێشنیاری كردووە بۆ حكومەتی مستەفا كازمی هێزی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكانی توركیا بكات بۆ دەركردنی پەكەكە بەمەش پاساوی توركیا نامێنێت بۆ هێرشكردنە سەر خاكی عێراق”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بەدر زیادی پێشنیاری بایكۆتی ئابووری توركیا دەكات بە پشت بەستن بە كاڵای ئێرانی و سعودی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button